گەشتیارێکی عەرەب لە زێی دوکاندا خنکا

لەکاتی وێنەگرتن پێی خزیووە و کەوتووەتە ئاوەکەوە
دەریاچەی دوکان - ئەرشیف
دەریاچەی دوکان - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ 10ـی تەمووزی 2022، گەشتیارێکی عەرەب کەوتە ئاوی زێی دوکانەوە و خنکا.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاراس ئەمین پەیامنێری کوردستان24، گەشتیارەکە تەمەنی سەرو 30 ساڵە و دانیشتووی بابلە و لە کاتی وێنەگرتن قاچی خزیووە و کەوتووەتە ئاوی زێی دوکانەوە .

ئاماژە بەوەش دراوە، دوای رووداوەکە تەرمەکەی دەرھێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

ئەوە چوارەم رووداوی خنکانە ئەم ساڵ لە دوکان تۆماربکرێت.