به فه‌رمی یانه‌ی چێڵسی گواستنه‌وه‌ی ره‌حیم ستێرلینگی راگه‌یاند
یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ره‌حیم ستێرلینگی هێرشبه‌ری یانه‌ی مان سیتی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ رەحیم ستێرلینگ بە فەرمی په‌یامێكی ماڵئاوایی بۆ هانده‌رانی مان سیتی بڵاوكردووه، دوای دوو كاتژمێر چێڵسی راسته‌وخۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی راگه‌یاند.
ستێرلینگ ئەستێرەی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکدا ماڵئاوایی لە هاندەرانی مانچێستەر سیتی کرد و سوپاسی کردوون لەبەرامبەر ئەو پاڵپشتیە بەردەوامی لە ماوەی یاریکردنی لە سیتیزن لێیان کردووە.
ستێرلینگ نووسیویەتی ئەوکاتەی تەمەنی تەنیا 20 ساڵان بوو هاتە مانچێستەر سیتی و ئێستا دوای حەوت ساڵ ماڵئاوایی دەکات و بە شانازییەکی گەورەی دادەنێت.
یاریزانە ئینگلزیەکە دەشڵێت بردنەوەی 11 ناسناو بە درێسی یانەکە هەرگیز لەبیر ناکات .
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی چێڵسی به گرێبه‌ستێك تاوه‌كو 2027 گواستنه‌وه‌ی ره‌حیم ستێرلینگی راگه‌یاند.
ره‌حیم ستێرلینگی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێگه‌یشتووه، 129 یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، 23 گۆڵ و 25 ئاسیستی تۆمار كردووه، دواتر روویكرده مان سیتی، له كۆی 337 یاری، 131 گۆڵ و 94 ئاسیستی كردووه.