سلێمانی.. ژن و پیاوێك به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

وێنه‌ی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یاندا به‌ هۆی سووتانه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستدا
وێنه‌ی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یاندا به‌ هۆی سووتانه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – سلێمانی:

له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژن و پیاوێك، گیانیان له‌ده‌ستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند،

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (15ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، کاتژمێر (05:30) خوله‌ك لە گەڕەکی  بەکرەجۆ لە نزیک قوتابخانەی بەردەقارەمانی بنەڕەتی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێک بە سووتان گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

سامان نادر ئەوەشی وت: پیاوەکە تەمەنی 39 ساڵە و ژنەکەش تەمەنی 38 ساڵە.

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌و ماڵه‌ شۆرتی كاره‌با بووه‌.