ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
K24 - ههولێر:
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی یاسادان کۆدەبنەوە.
ڤیان سەبری گوتیشی: سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان ناتوانن بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە نۆ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق کراوە و تا ئێستا پۆستەکانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران یەکلا نەکراونەتەوە.