لاپۆرتا: هه‌میشه‌ خۆم به‌ قه‌رزاری مێسی ده‌زانم

خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی ئی ئێس پی ئێنی ئەمەریکی دەڵێت، بابەتی ئەوان لەگەڵ مێسی کۆتایی نەهاتووە و ئەم بابەتە هەمیشە کراوە و خۆی بە قەرزاری یاریزانی پێشووی یانەکەشیان دەزانێت.

خوان لاپۆرتا كه‌ پێشتر وه‌كو سه‌رۆكی له‌ به‌رده‌می گواردیۆلا و مێسی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی ئه‌ورووپای برده‌وه‌، لاپۆرتا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی مێدیایی دا ده‌ڵێت: من وا بیر دەکەمەوە و ئەمە بیرکردنەوەی منە و هیوادارم هێشتا چیرۆکی لیۆنێل مێسی و بارسێلۆنا کۆتایی نەهاتبێت، پێم وانییە هێشتا هیچ شتێک کۆتایی هاتبێت، کاری ئێمە ئەوەیە کە ئەم چیرۆکە کۆتایییەکی باشتری هەبێت لەوەی کە بینیمان.

لاپۆرتا گوتیشی: وەک سەرۆکی بارسێلۆنا هەست دەکەم هێشتا قەرزاری مێسیم، بۆ ئێمە تاوەکو ئێستاش بابەتی مێسی هێشتان کراوەیە و داخراو نیە. ئەوەی لەدەستمان هاتووە بۆ مێسیمان کردووە، بەڵام من پێموایە وەکو خۆم دەبێت زیاتر بۆ بکەم.

لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له‌ هاوینی 2021 له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ به‌های 80 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌ كۆی 34 یاریو 11 گۆڵ  15 ئاسیستی كرد.