دژه تیرۆری عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، رایگه‌یاند، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی داعش ده‌ستگیركراوه، كه ناسراو بووه به "ئه‌بو ره‌حمه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، دژه تیرۆری عێراق ئاشكرایكردووه، هێزه‌كانیان توانیویانه ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف مه‌ناع، ناسراو به ئه‌بو ره‌حمه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی داعش.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، به‌رپرسیارێتی چه‌كداری هه‌بووه و له سنووری "ویلایه‌تی جزیره"ی داعش كاری كردووه و پێشتر له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا له‌سه‌ر پردی یابانی له فه‌لووجه ده‌ركه‌وتبوو، كه هه‌ڕه‌شه‌ی له عێراقییه‌كان ده‌كرد.
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ئاشكراشیكردووه، ئه‌بو ره‌حمه دانی به هه‌موو تاوانه‌كانیدا ناوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا دانپێدانانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه.