له‌ جه‌له‌ولا سێ منداڵ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك گیانیان له‌ده‌ستدا

شاره‌دێی جه‌له‌ولا
شاره‌دێی جه‌له‌ولا

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ گوندێكی نزیك شاره‌دێی جه‌له‌ولا سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ بریندار بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ لیوای پێنج رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ گوندی فه‌ره‌ج عه‌ره‌ب له‌ سنووری جه‌له‌ولا روویداوه‌.

وتیشی: منداڵه‌كان بۆمبێكی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و یارییان پێكردووه‌ و له‌ ئاكامدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، سێ له‌ منداڵه‌كان ته‌مه‌نیا حه‌وت ساڵ بووه‌ و یه‌كێكیشان ته‌مه‌نی پانزه‌ ساڵ بووه‌.