نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: تاوانی جه‌نگ له میانمار ئه‌نجامدراوه
K24 - هه‌ولێر:
لێكۆڵه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیان له ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له دژی موسڵمانانی میانمار كردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاند، تاوانی جه‌نگ له دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌جۆره‌ها شێواز ئه‌نجامدراوه.
له میانی راپۆرتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه به‌وه دراوه، زۆربه‌ی به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه (تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و دژ به مرۆڤایه‌تی) له میانمار ئه‌نجامدراوه.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌ی UNـدا هاتووه: لێكۆڵه‌رانی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی تاوان له كۆماری میانمار، چه‌ندین به‌ڵگه‌ی وێنه‌یی و ڤیدیۆییان كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خات تاوانی جه‌نگ له دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌جۆره‌ها شێواز ئه‌نجامدراوه.
تاوانه‌كان بریتین له كووشتن، سووتاندن، ده‌ستدرێژی به‌زۆری سێكسی، چه‌وساندنه‌وه و كۆچپێكردن، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێیوایه ئه‌وه‌ی له میانمار كراوه، مه‌ترسیدارترین شێوه‌ی تاوانی جه‌نگه له مێژوودا.
نیكۆڵاس كۆمجیان، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی میانمار گوتی: "ئه‌وانه‌ی له میانمار تاوانیان ئه‌نجامداوه، ناتوانن له ئه‌نجامدانی به‌رده‌وام بن و له سزاش رزگاریان نابێت، به‌ڵگه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه، تاكو سزایان بده‌ین".
روونیكرده‌وه، تاوانكردن به‌رامبه‌ر ژن و منداڵ له تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهاتووه، چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار به زۆر ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر ژنان، جیا له‌وه‌ش به‌ندكردنی به زۆر و به‌سه‌ربازكردنی منداڵان له‌و كارانه‌ن كه له میانمار ئه‌نجامدراون.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تا، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی ده‌ستیان به تاوانكردن له دژی مرۆڤایه‌تی كرد، بۆ نموونه حاڵه‌تی وا هه‌بووه كه 1000 كه‌س به‌یه‌كجاری به كۆمه‌ڵ كوژراون.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئیندنپێندنت، هاووڵاتیانی پێكهاته‌ی موسڵمانی رۆهینگا له میانمار، كۆمه‌ڵكوژ كراون و ده‌سوتێندرێن، جیا له‌وه‌ش له ناوچه‌كانی خۆیان ده‌رده‌كرێن، كه پێكهاته‌یه‌كی كه‌مینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن.
کۆماری یەکێتیی میانمار گەورەترین وڵاتی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیایە، پایتەختەکهی شاری نایپیداوە، ھاوسنوورە له‌گه‌ڵ چین، تایلەند، بەنگلادیش و ھیندستان.
بەپێی سه‌رژمێری ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی میانمار 53.718.958 کەس بووە، کە دەکاتە 0.74ـی رێژەی دانیشتوانی جیهان.