به‌غدا: له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی كه‌مپی هۆل هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق و جیهان
K24 – هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ڤیلییه ڤاریۆلا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا، له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق كۆبوونه‌وه.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا، دۆخی ئه‌منی و سیاسی و هاوكاری نێوان به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكرد.
ئه‌عره‌جی به شانده‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی كه‌مپی هۆل، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق، ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی.
كه‌مپی هۆل ده‌كه‌وێته دووری 45 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه و گه‌وره‌ترین كه‌مپی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشه و 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایه.
ئه‌و كه‌مپه 20 هه‌زار ئافره‌ت و 50 هه‌زار منداڵی تێدایه، جیا له‌وه‌ش 400 چه‌كدار پاسه‌وانی ده‌كه‌ن.
پێشتریش کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگه‌یاندبوو، 71 ھەزار ئاوارە لە کەمپی ھۆل لە سووریا نیشتەجێن، کە 29 ھەزاریان عێراقیین.