ناتۆ: مەترسی کارەساتی ئەتۆمی لە وێستگه‌ی زاپۆریژیا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشكرايكرد، کۆنترۆڵکردنی وێستگه‌ی زاپۆریژیا لەلایەن رووسیاوە، مەترسی کارەساتی ئەتۆمی بۆسه‌ر ئۆکرانیا و کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتیش دروستکردووە.
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ، رایگه‌یاند، پێویستە بەزووترین کات هێزەکانی رووسیا لە بنکەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بکشێنەوە و رێگاش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدرێت، چاودێری بنکەکە بکەن.
سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: "داگیرکردنی وێستگه‌ی زاپۆریژیا لەلایەن رووسیاوە، هەڕەشەی جدی لەسەر ئاسایشی وێستگه‌كه و هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دروستکردووە".
له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه سوپای رووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا و به‌شێكی خاكی ئۆكرانیای داگیركردووه، هاوكات به چڕیش وڵاته‌كه بۆردومانكراوه، هه‌رچه‌نده واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی هاوكاری سه‌ربازییان به كیێڤ داوه، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته به‌هانه‌یه‌ك بۆ مۆسكۆ، كه دراوسێیه‌كه‌ی له دژی ئه‌و پڕچه‌ك ده‌كرێت.