دوو ژن لە سلێمانی سووتان

ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌
2 ژن لە سلێمانی سووتان
2 ژن لە سلێمانی سووتان

K24 - سلێمانی:

ئه‌مشه‌و دوو ژن لە پارێزگای سلێمانی سووتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌ندرووستی یه‌كێكیان به‌ هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ناجێگیره‌.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، دوو ژن، یەکێكیان ته‌مه‌نی 25 ساڵە و ئه‌وه‌ی دیكه‌ 30 ساڵه‌، سووتاون، ئێستا گەیەنرانە  نەخۆشخانە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سلێمانی، ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە موبەریدە، بەڵام لە جیاتی ئاو بەنزینیان تێکردووە و ئاگادارنەبوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاگرەكه‌ کۆنترۆڵکراوە و تەندروستی یه‌کێکیان نا جێگیرە و ئەوی دیکە تەندروستی جێگیرە.