نێچیرڤان بارزانی: گۆڤار ئه‌نوه‌ر بە كاره‌ كۆميدييه‌كانى جێگه‌ى خۆى له‌ دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: گۆڤار ئه‌نوه‌ر به‌ نواندن و كاره‌ كۆميدييه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له‌ دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه‌ و خۆشه‌ويست و مايه‌ى رێز بوو.

لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: "بۆ كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى نواندن و كۆميديا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەدا دەڵێت: "هونه‌رمه‌ندى خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر به‌ نواندن و كاره‌ كۆميدييه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له‌ دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه‌ و خۆشه‌ويست و مايه‌ى رێز بوو. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".

شەوی رابردوو 20/8/2022، ئەکتەر و شانۆکار، گۆڤار ئەنوەر بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 44 ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دواییکرد.