له كفری دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك برینداربوون
K24 – كفری:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له قه‌زای كفری، دوو كرێكار كه باوك و كوڕێكن به سه‌ختی برینداربوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ (2ی ئه‌یلوولی 2022) له قه‌زای كفری، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له یه‌كێك له شوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئاسن، مینێك به دوو كرێكاردا ده‌ته‌قێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه به سه‌ختی بریندارده‌بن و ده‌گه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی قه‌زای كفری به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له باشووری قه‌زای كفری، باوك و كوڕێك له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئاسن مینێك پێیاندا ده‌ته‌قێته‌وه، به‌سه‌ختی بریندارده‌بن.