نەخۆشی شێرپەنجە لە كەركووك لەزیادبووندایه
K24 - كه‌ركووك:
رۆژ له‌دوای رۆژ نەخۆشی شێرپەنجە لە كەركووك لەزیادبووندایه، تووشبووان بەهۆی نەبوونی دەرمان و چارەسەرە پزیشكییەكان لە دۆخێكی خراپدان، جگە لە خێرخوازان، ئیدارەی شارەكە هیچ هاوكارییەكی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە له‌م شاره‌دا ناكات.
دەریا حەیدەر، دایكی تووشبوویەكی شێرپەنجەیه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ دابینكردنی چاره‌سه‌رییه‌كان، خێرخواز یارمه‌تیمان ده‌دات، جیا له‌وه‌ش خزم و نزیكه‌كانمان پاره‌ی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه‌مان دابین ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌م شاره پێی وایه هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له كه‌ركووك، بۆ نه‌وت و كاریگه‌ریی كێڵگه نهوتییهكانهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه. داواش ده‌كات كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان باخچه و شوێنی سه‌وزایی زیاتر دروست بكه‌ن.
تووشبوێكی شێرپه‌نجه به كوردستان24ـی گوت: "كێشه‌كه كه‌می ده‌رمانه، ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رمان دابین بكه‌ین".
به گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا 900 تووشبووی شێرپەنجە لەو پارێزگایه تۆماركراون، كە لەمانگێكدا 100 كەس و لە رۆژێكدا بە بەردەوامی 3 بۆ چوار كەس تووشی شێرپەنجە دەبن.
یەكێك لەهۆكارە باوەكانی نەخۆشییەكەش، كەمی سەوزایی و دووكەڵی كۆمپانیا نەوتییەكانی شارەكەیەكە، كه رۆژانە خەڵكی كەركووك هەڵیدەمژن.