پەرلەمانتارێکی کوردستان گۆرانی "مەستانە"ـی بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر:
گۆران عومەر عەلی، گۆرانیبێژ و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "مەستانە" بڵاوکردەوە.
گۆران عومەر عەلی ناسراو بە "گۆران ئینزیبات" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "مەستانە" بڵاوکردەوە.
ئەو پەرلەمانتارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ ئەلبوومێکی 10 تراکی بەناوی "شنە شن" بڵاوکردەوە.
گۆران عومەر عەلی، لە 15/7/1983 لە سلێمانی لەدایکبووە، سەرپەرشتیاری رادیۆی تەکسی بووە و ماوەیەک لە پۆستی ئینزباتى عهسكهری، فرقهی جوقی عهسكهریدا خزمەتی کردووە، ئەندامە لە لیژنەکانی (لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.)