ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی له‌نێوان سه‌ركرده‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ی ئه‌یلوولی/سێپته‌مبه‌ر 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازیكرد له باربارا لیڤ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له دیداره‌كه‌ی نێوان كازمی و باربارادا، تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سیاسی عێراق و رۆڵی حكومه‌ت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سیاسی وڵات له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی ده‌ستپێشخه‌ری گفتوگۆی نیشتمانی گشتگیر له نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش كردووه.
جه‌ختیشیان له‌سه‌ر رۆڵی عێراق كردووه‌ته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی كازمی، كه په‌یڕه‌وی بنه‌مای هێوركردنه‌وه و دانوستان ده‌كات له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرده‌وه، كه داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی كردووه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مسته‌فا كازمی، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كردووه‌ته‌وه له دۆسییه‌ی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ئابووری و رۆشنبیری و خوێندندا.
رۆژی چوارشه‌ممه (31ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، جۆو بایدن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، داوای لە سه‌ركرده عێراقییه‌كان کرد، دەست بە گفتوگۆی نیشتمانی بکەن لەپێناو دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ دەرچوونی وڵات لە بنبەستی سیاسی.