په‌یامنێرێكی كوردستان24 خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی مۆبایل بۆ ساڵی 2022 به‌ده‌ستده‌هێنێت
K24 – هەولێر:
په‌یامنێرێكی كوردستان24، توانی خەڵاتی باشترین بیرۆکەی كورته فیلم به مۆبایل له یه‌كه‌م فێستیڤاڵی ئه‌و بواره له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
رێناس عەلی، رۆژنامەنووس و په‌یامنێری كوردستان24، بەشداری لە کێبڕکێیەکی بەرهەمهێنانی کورتە فیلم به مۆبایل کرد و خەڵاتی باشترین بیرۆکەی بەدەستهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی لیژنەی هەڵسەنگاندن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی باشترین بیرۆکە و دەرهێنان، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كورته فیلمی به‌شداربووه‌كان كرد، خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه‌یان به رێناس عەلی به‌خشی.
لەبارەی بەشداری لەو کێبڕکێیەدا رێناس عەلی گوتی: "لە کۆی 15 کورتە فیلمی موبایل بۆ فێستیڤاڵی جیهان بۆ ساڵی 2022، کورتە فیلمی "تیرۆری سپی" کە ماوەی مانگێک کارمان تێدا کردبوو، توانی خەڵاتی باشترین بیرۆکە له فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت.
بۆ یەکەمجارە له هه‌رێمی كوردستان فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كورته فیلم به مۆبایل بەڕێوەدەچێت به ئامانجی گەڕانەوەی جۆشوخرۆشی زیاتر بۆ هۆڵی سینەماکان.