له كه‌لار ته‌قه له مامۆستایه‌كی ئاماده‌یی كرا
K24 – گه‌رمیان:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە (5ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار، ته‌قه له مامۆستایه‌كی ئاماده‌یی كرا.
پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایكردووه، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو كه تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراون، لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "بیکاشۆ"وه له به‌رده‌م ماڵی خۆیدا، تەقە لە مامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە ده‌كه‌ن و بریندارده‌بێت.
دۆخی ته‌ندروستی مامۆستاكه جێگیره، فیشه‌ك ته‌نها به ده‌ستی كه‌وتووه و ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار كراوه بۆ وه‌رگرتنی چارەسەری پێویست.
پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به فه‌رمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 له یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکراوه، پۆلیسیش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه و له هه‌وڵی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و دهستگیركردنیانه.