تاڵیبان: هیچ ژنێك له ده‌وامی ده‌رنه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ره‌تكرده‌وه، كه تاڵیبانی به پێشێلكردنی مافی ژنان تۆمه‌تبار كردبوو، رایگه‌یاند، هه‌زاران ژن له كه‌رتی گشتیی‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و هیچ ژنێك له كاره‌كه‌ی لانه‌دراوه.
به‌ڕێوبه‌ری كاروباری فه‌رمانبه‌ران له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌ره‌فه‌دین شه‌ره‌ف، رایگه‌یاند، زۆرێك له‌و ژنانه‌ی ده‌وامیش ناكه‌ن، مووچه‌یان پێده‌درێت، چونكه هێشتا نووسینگه‌كانیان رێكنه‌خراون بۆ كاركردنی ژن و پیاو به جیا.
وتیشی: له سیستمی ئیسلامی ئێمه‌دا، رێگه نادرێت ژن و پیاوی نامه‌حره‌م، به‌یه‌كه‌وه له ژوورێكدا كار بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هیچ ژنێك له كاره‌كه‌ی ده‌رنه‌كراوه.
شه‌ره‌ف، ئه‌وه‌یشی وت: هه‌ندێك له ژنان هه‌فته‌ی جارێك ده‌چنه نووسینگه‌كانیان و تۆماری هاتوو و ده‌رچوون واژوو ده‌كه‌ن و مووچه‌ی خۆیشیان وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌و شوێنانه‌یه، كه هێشتا كاروباری فه‌رمانگه‌كان رێكنه‌خراوه‌ته‌وه.
پێشتر له راپۆرتێكدا، ریچارد بینیت گه‌وره راوێژكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو، هیچ وڵاتێك له جیهاندا نییه، به‌و جۆره ژنانی له مافه‌كانیان بێبه‌ش كردبێت، به هۆی ره‌گه‌زیانه‌وه.
له باره‌ی راپۆرتهكهوه، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی ئیماره‌تی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته زۆر لایه‌ندارانه ئاماده كراوه.
وتیشی: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی ژنانی ئه‌فغانستان نییه و هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی به ژنان نه‌كردووه و ئه‌وان له فه‌رمانگه و زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كاندا خه‌ریكی كاری خۆیانن.
به‌رپرسانی تاڵیبان ده‌ڵێن، رێگری له چوونی كچان بۆ قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان كاتییه و كاتی پێویست و بودجه له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی ئایینی ئیسلام.
وه‌زیری خوێندن له كابووڵ رایگه‌یاند، نه‌چوونی كچان بۆ خوێندن به‌شێكی په‌یوه‌سته به نه‌ریتی خه‌ڵكی ناوچه دووره ده‌سته‌كانه‌وه، كه نایانه‌وێت كچانیان بخوێنن.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، به په‌له وه‌زاره‌تی كاروباری ژنانی گۆڕی بۆ وه‌زاره‌تی فه‌رمان به چاكه و رێگری له خراپه و بڕیاریش درا ژنانی ئه‌فغانستان ده‌بێت باڵا پۆش بن و باشتریش وایه بورقوع له‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس