فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن

باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ له‌ ناحیه‌ی گرعوزێری سه‌ر به‌ شنگال
باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ له‌ ناحیه‌ی گرعوزێری سه‌ر به‌ شنگال

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ له‌ ناحیه‌ی گرعزێری سه‌ر به‌ شنگال بۆردومانكرد.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، فڕۆك جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ی له‌ ناحیه‌ری گرعزێری سه‌ر به‌ شنگال كردووه‌ته‌ ئامانج.

هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ باره‌گاكه‌ كه‌وتووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن یه‌به‌شه‌وه‌ قه‌باره‌ی زیانه‌‌ گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌مینجار نییه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گاكانی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ له‌ ناوچه‌ی شنگال بۆردومان ده‌كه‌ن و چه‌ند جارێكیش سه‌ركرده‌كانی یه‌به‌شه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج.