سەرۆك بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كۆبووه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ڤاتیكان له‌ عێراق. | وێنه‌: باره‌گای بارزانی
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ڤاتیكان له‌ عێراق. | وێنه‌: باره‌گای بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ میتجا لێسكۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیكان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلوولی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە میتجا لێسكۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق بە ناوی دەوڵەتی ڤاتیكانەوە بە توندی ئیدانەی هێرش و پەلامارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كرد و سەرەخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بۆ قوربانیانی ئەو پەلامار و بۆردومانانە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق پێزانینی بۆ پێگە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی ئاشتیدا هەبوو و هەروەها وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ كولتووری پێكەوەژیانی گەلی كوردستان، سوپاسی گەلی كوردستانیشی كرد كە لە ڕۆژە سەختەكاندا باوەشیان بۆ سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێكهاتە جیاجیاكان و بە تایبەت كریستیانەكان كردۆتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: سەرۆك بارزانی هێمای بە قووڵایی فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو گەلی كوردستان دا و جەختیشی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لە برەودانی ئەو فەرهەنگە بەردەوام دەبێت و ئەگەر چەند دەنگێكی نەوازەش بۆ دژایەتی پێكەوەژیان هەبێت بەلای گەلی كوردستانەوە ئەو دەنگانە پەسەند نین.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە كێشەكانی عێراق لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دەستوور چارەسەر بكرێت.له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی گەلی كوردستان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازی و میوانداریی قەداسەتی پاپا و هەر بەو بۆنەیەوە دیارییەكی تایبەتی پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 29ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز میتجا لێسكۆڤار باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق بە ناوی دەوڵەتی ڤاتیكانەوە بە توندی ئیدانەی هێرش و پەلامارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كرد و سەرەخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بۆ قوربانیانی ئەو پەلامار و بۆردومانانە.

باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق پێزانینی بۆ پێگە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی ئاشتیدا هەبوو و هەروەها وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ كولتووری پێكەوەژیانی گەلی كوردستان، سوپاسی گەلی كوردستانیشی كرد كە لە ڕۆژە سەختەكاندا باوەشیان بۆ سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێكهاتە جیاجیاكان و بە تایبەت كریستیانەكان كردۆتەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هێمای بە قووڵایی فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو گەلی كوردستان دا و جەختیشی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لە برەودانی ئەو فەرهەنگە بەردەوام دەبێت و ئەگەر چەند دەنگێكی نەوازەش بۆ دژایەتی پێكەوەژیان هەبێت بەلای گەلی كوردستانەوە ئەو دەنگانە پەسەند نین.

لە درێژەی دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە كێشەكانی عێراق لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دەستوور چارەسەر بكرێت.

لە كۆتایی ئەو دیدارەدا باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی گەلی كوردستان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازی و میوانداریی قەداسەتی پاپا و هەر بەو بۆنەیەوە دیارییەكی تایبەتی پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.