دوو لايه‌نى سياسى نايانه‌وێت به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لايه‌نه‌كان بكه‌ن

سیاسەتمەدارێکى کورد پێی وایە پێش پرسى ریفراندۆم پێوستە زەمینەسازى بۆ کۆبوونەوەیەکى بێمەرجى لایەنەکان بكرێت، پاشان هەنگاو بۆ ریفراندۆم بنرێت.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1a5e8d75-fa11-4384-985f-4306b7b13a2c/Goran%20n%20Komel.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دواى بڵاوبوونەوەى پەیامەکەى سه‌رۆك بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوەى سەرجەم لایەنە سیاسییەکانى باشوورى کوردستان بۆ هەنگاونان به‌ره‌و ریفراندۆم و مافى چارەی خۆنووسین، دوو لە پێنج پارتە سه‌ره‌كییه‌ سیاسییەکەی هه‌رێمی كوردستان ئامادەنین بچنە ناو کۆبوونەوەکەى بارزانى، سیاسەتمەدارێکى کورد پێی وایە پێش پرسى ریفراندۆم پێوستە زەمینەسازى بۆ کۆبوونەوەیەکى بێمەرجى لایەنەکان بكرێت، پاشان هەنگاو بۆ ریفراندۆم بنرێت.

جگە لە لایەنى  سیاسى و ناوەندە فەرمییەکانى  باشوورى کوردستان، هەندێک  کە سایەتى سیاسى  سەربەخۆ, کە ساڵانیکى  دوور و درێژە سیاسەت دەکەن لەسەر پەیامەکەى  بارزانى    قسە دەکەن.

دکتۆر مەحموود عوسمان, ئەو پیاوەى  کە هەموو تەمەنى  بە سیاسەت بەخشیوە  لەسەر پەیامەکەى  بارزانى دەڵێت, ناکۆکیيە سیاسییەکان وایکردووە، هەندێك لایەنى  سیاسى  بەدەم   داوەکەى  بارزانییەوە نەچن.

بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى  ئیسلامى کە ئێستا  کەوتوونەته‌ بەرەیەکەوە، لە دواى  23 حوزەیران و 19 ئاب, کێشەیان لەگەڵ پارتيدا هەیە، بەشدارى کۆبوونەکەى بارزانى  نابن.

سیاسەتمەدارێكی کورد پێوایە  پێش  پرسى  ریفرامدۆم پێویستە  ئامادەکارى  بکرێت  بۆ کۆبوونەوەى لایەنەکان تاکو بێ مەرج کێشەى نێوانیان چارەسەر بکەن.

پرسى ریفراندۆم جیاواز لە پرسەکانى  دیکە پێویستى  بە کۆدەنگى نیشتیمانى  هەیە.، حزبوو  لایەنە سیاسییەکان  دەیانەوێت ، پێش یەکلایی  کردنەوەى  ئەو پرۆسەیە، کۆدەنگییەکى سیاسى  و نیشتیمانى  و جەماوەرى  بۆ دروست بکرێت.