بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ عامری و سودانی كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و محه‌ممه‌دا شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی یه‌كێتی له دیداری هادی عامریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سازان و هاوبەشیكردنی راستەقینە فاکتەری دەربازبوونن لەم دۆخە چه‌قبه‌ستووه سیاسییه‌ی عێراق.
هه‌روه‌ها له دیداری محه‌ممه‌د شیاع سودانیدا، جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردووه‌ته‌وه لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە پارێزەری مافی هەمووان بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌زووترین كات بگاته ئه‌نجام و ئه‌و حکومەته بەدیهێنەری مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتیان بکات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستنیشانكرد بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێده‌په‌ڕێت كه له رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021، ئه‌نجامدرا، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتوونه‌بوونه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.