محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێدرا.
دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید به سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپارد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.