محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌ستی به پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی كرد
K24 – هه‌ولێر:
دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌ستی به هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی كرد.
ئه‌مرۆ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م /ئۆكتۆبه‌ری 2022)، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، وابڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ تاووتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كۆببنه‌وه.
هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ستپێده‌كات بۆ دیاریكردنی هێڵه‌گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق و دابه‌شكردنی به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه پێكهێنه‌رانی حكومه‌ت له كابینه‌كه‌ی سوودانی.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه، كه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی گرێنتی ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی شایسته‌ی وه‌زارییان له كابینه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، وه‌رگرتووه كه ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن له دیاریكردنی كاندیده‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان.
سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پشكه وه‌زارییه‌كانیان له كابینه‌كه‌یدا، ده‌بێت 3 بۆ 5 ناو پێشكه‌شبكه‌ن، تاوه‌كو گوناجوترینیان هه‌ڵبژێرێت.
دوێنێ پێنج شه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ری 2022)، لە یەکەم گوتاریدا سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، باسی لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد لەوبارەیەوە رایگەیاند، کار بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و کار بە دەستوور دەکەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هه‌روه‌ها سوودانی گوتیشی، من بێلایه‌نانه كارده‌كه‌م و پشتیوانی ئازادییه‌كان ده‌كه‌م و داوای گفتوگۆی فراوان و كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌م له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گوتاری رقئامێز.
له‌باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌شییه‌وه روونیكرده‌وه، كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی فره لایه‌ن ده‌بێت و گوتی: كارنامه‌یه‌كی فره لایه‌ن داده‌ڕێژین، كه تێیدا باس له هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان ده‌كه‌ین و سوورین له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌وه‌ش كاری له پێشینه‌مان ده‌بێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌م، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.
رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا و تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.