كۆنتڕۆڵكردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریری شامه‌وه.. گۆڕینی نه‌خشه‌ی مه‌یدانی و بێده‌نگبوونی توركیا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام دوای شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانیه‌تی نیشتمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا (ئیئتیلاف) كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتییان لێده‌كرێت، رۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، چووه نێو شاری عه‌فرینه‌وه، به‌وهۆیه‌وه نه‌خشه‌ی سه‌ربازی گۆڕه‌پانه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات، به‌م شێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ بێده‌نگبوونی توركیا، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی ئۆپه‌ڕاسیۆنی توركیا "شاخی زه‌یتوون" زیاتر كرد.
هه‌رێمی عه‌فرین كه له رێككه‌وتی 18ـی ئاداری 2018، له‌لایه‌ن سوپای توركیا و ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی ئیئتیلافی سووریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتییان لێده‌كرا داگیركرا و، له‌ڕووی ئیدارییه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاتی ئۆپۆزیسۆنی سووریاوه به‌ڕێوه‌ده‌برا، دوای شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كاندا، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام رۆژی چوارشه‌ممه 12ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، چووه نێو جێندرێسهوه و رۆژی 13ـی تشرینی یه‌كه‌م عه‌فرینیان كۆنتڕۆل كرد.
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام پاڵپشتی له گرووپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك (فرقه‌ی ئه‌لحه‌مزه‌ت و فرقه‌ی سلێمان شاهـ) كرد و شه‌ڕی له‌دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌یله‌قی سێیه‌می وه‌كو (جه‌بهه‌ی ئه‌لشامییه و جه‌یشی ئیسلام) كرد.
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و و فه‌یله‌قی سێیه‌م ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند
دوای شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و فه‌یله‌قی سێیه‌م ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند له‌سه‌ر نۆ خاڵ رێككه‌وتوون و ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند. به‌گوێره‌ی خاڵێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه چه‌كداره‌كانی فه‌یله‌قی سێیه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی لێیان كشاونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و رووبهڕووبووهكاندا، دوو ژن و منداڵێك له عه‌فرین كوژراون و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه برینداربوونه و، هاووڵاتییانی عه‌فرین هه‌ست به ترس و دڵه‌راوكێ ده‌كه‌ن و بڕیاریان داوه له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه. ئەوەش خراوەتەڕوو، نزیکەی 170 زیندانی لە زیندانی عەفرین هەڵهاتوون.
هه‌ڵوێستی توركیا له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانییه‌كانی عه‌فرین
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام (به‌ره‌ی نوسڕه‌ی كۆن) كه باڵی سه‌ربازی قاعیده‌یه له سووریا، له‌لایه‌ن توركیاوه خراوته‌وه نێو لیستی تیرۆره‌وه. چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، بێده‌نگی توركیا به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی عه‌فرین به‌و واتایه دێت كه توركیا رازییه به زیادبوونی هه‌ژموونی ته‌حریری شام له‌و ناوچه‌یه.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه گۆڕانكارییه‌كانی نه‌خشه‌ی سه‌ربازی باكووری سووریا به‌بێ ئاگاداربوونی توركیا روونادات، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی توركیایه، ئه‌گه‌ر لێكتێگهیهشتنێكی نوێ یان ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سووریا به‌نێوه‌ندگیری رووسیا رووبدات ئه‌و كاته ته‌نها هێزێكی وه‌ك ته‌حریری شام له هه‌رێمی باكووری سووریا بوونی ده‌بێت، هه‌روه‌ها توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌رێمانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدایه بكاته یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پلانی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیونێك په‌نابه‌ری سوروی جێبه‌جێبكات.
ئه‌نه‌كه‌سه داوایه‌ك ئاراسته‌ی توركیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له عه‌فرین روویانداوه هاته ده‌نگ و رۆژی هه‌یینی 14ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام (نوسڕه) كه له‌نێو لیستی تیرۆردایه به‌بیانۆی پاڵپشتیكردن له (ئه‌مشات و حه‌مزه‌ت) له‌رێگه‌ی شه‌ڕێكی قورسه‌وه چووته‌وه نێو عه‌فرین و كۆنتڕۆلی كرد، بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی دانیشتووی عه‌فرین زیادیكردووه.
هه‌وره‌ها ئه‌نه‌كه‌سه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و توركیا كرد چه‌كداره‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام له‌نێو عه‌فرین ببه‌نه ده‌ره‌وه، شه‌ڕ بوه‌ستێنن، په‌نابه‌ره‌كان به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كانیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ناوچه‌كه‌ش راده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.
هه‌سه‌ده: ده‌سته‌ی ته‌حریری شام به‌هۆی هۆكاره سیاسی و مه‌یدانییه‌كانه‌وه چووه‌ته نێو عه‌فرین
له‌لای خۆیه‌وه فه‌رهاد شامی، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له تویتێكدا رایگه‌یاند، جیاوازی له‌نێوان گرووپه چه‌كداره‌كاندا نییه و هه‌موویان داگیركهرن، داگیركردنی عه‌فرینیش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریری شامه‌وه به‌هۆی هۆكاره سیاسی و مه‌یدانییه‌كان و به‌ره‌زامه‌ندی توركیا بووه.