هەدەپە رهخنه له بۆچوونه ناسیۆنالیستییهكانی ئهردۆغان دهگرێت و دهڵێت: پهكهكه منداڵیان نییه
K24 - هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک پارتی، لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان، بە پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەی راگەیاند، پێویستە ببن بە خاوەنی منداڵی زۆر هاوشێوەی چەکدارانی پەکەکە.
ئەردۆغان لە گفتوگۆکەدا لەگەڵ پەرلەمانتارەکە دەڵێت، پێویستە ئەوانیش هاوشێوەی چەکدارانی پەکەکە 5، 10 تا 15 منداڵ بکەن.
لەوبارەیەوە مەڕال دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، لە پەرلەمانی تورکیا، کاردانەوەی بەرامبەر بە گوتهكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەربڕی.
بێشتاش رایگەیاند، هەمیشە قسە لەسەر ئەندازەی خێزانی کوردان دەکرێت و ئیدانەی زماندرێژی بەرامبەر بە لەشی ئافرەت و پرۆسەی منداڵبوون کرد.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەردۆغان باش دەزانێت ئەندامانی پەکەکە منداڵیان نییە، ئەو ئاماژە بە ژمارەی دانیشتووانی کورد دەدات و بۆچوونی ناسیۆنالیستی دەردەبرێت.