فه‌ره‌نسا شه‌ش ئه‌ندامی تۆڕێكی عێراقی – كوردی ده‌ستگیرده‌كات كه كۆچبه‌رانی به‌شێوه‌ی قاچاخ ده‌برده به‌ریتانیا
K24 - هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا شه‌ش ئه‌ندامی تۆڕێكی عێراقی – كوردی ده‌ستگیرده‌كات كه كۆچبه‌رانی به‌شێوه‌ی قاچاخ ده‌برده به‌ریتانیا.
رۆژی هه‌یینی 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ژان ئارڤیۆ، جێگری سەرۆکی ئۆکرێست، ئۆفیسی ناوەندی تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی له فه‌ره‌نسا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، چاودێری درێژخایەنی سه‌ر به ئۆفیسه‌كه تۆڕێكیان ده‌ستگیركرووه بەلەم، بزوێنەر، پەمپ و ئامێرەکانی وەکو تانکی سووتەمەنی بۆ رێکخستنی گەشتە نایاساییەکان به‌كارده‌هێنا بۆ ده‌ربازكردنی كۆچبه‌ران له كه‌ناڵی (مانش)ـی فه‌ره‌نساوه بۆ وڵاتی به‌ریتانیا.
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌ره‌نسا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تۆڕه‌كه كه له ناوچه‌ی لیلی فه‌ره‌نسا له رۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستگیركراون، سێ عێراقی، سوودانییه‌ك، ئه‌فغانییه‌ك و فه‌ره‌نسییه‌ك بوون و، له باكووری شاری لیل نیشته‌جێبوون.
ئۆفیسه‌كه 35 هه‌وڵی تۆڕه‌كه‌ی بۆ ده‌ربازبوون له كه‌ناڵی (مانش) پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه 35 سه‌رنشینیان له‌خۆگرتبوو و، هه‌ر سه‌رنشینێك 1500 یۆرۆی داوه بۆ ئه‌وه‌ی سواری بەلەمەکان ببن.