مه‌سرور بارزانی بۆ سوودانی: پشتیوانیت ده‌كه‌م له پێناو ده‌ستپێكێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كابینه‌كه‌ی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له تویتێكدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌یكردووه بۆ دڵنیاكردنه‌وه له پشتیوانیكردنی له‌پێناو ده‌ستپێكێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و رووبەڕووبوونەوه. وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.