له‌ قه‌ڵای هه‌ولێر فێستیڤاڵی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كولتوور و ڕۆشنبیری و هونه‌ره‌ میللیه‌كانی پێكهاته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پۆسته‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌
پۆسته‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

بەچاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فێستیڤاڵی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كولتوور و ڕۆشنبیری و هونه‌ره‌ میللیه‌كانی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێـت.

بڕیاره‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ قه‌ڵای هه‌ولێر، كاتژمێر (02:30) خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ (1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره‌ میللییه‌كانی توركمان، تیپیی فۆلكلۆری عێراقی، ستافی ماڵی توركمان، تیپی هونه‌ری شنگال، تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره‌ میللییه‌كانی هه‌ولێر، تیپی بابولحاڕه‌ی شام و تیپی سریان بۆ هونه‌ره‌ میللییه‌كانی بغدیدی قه‌ره‌قووش به‌ تابلۆ هونه‌ریی و چالاكییه‌كانیان به‌شدار بن.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌، سه‌ره‌تا وتاری به‌خێرهێنان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری توركمان ده‌خوێندرێته‌وه‌ و دواتر وتاری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشكه‌ش ده‌كرێت.

پاشان گرووپه‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێی پێكهاته‌كان تابلۆی هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر تیپه‌ به‌شداربووه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، دواتر به‌ زمانی دایكیی پێكهاته‌كان ژماره‌یه‌ك گۆرانی و هه‌ڵبه‌ست پێشكه‌ش ده‌كرێن.

465