سـەبارەت بـە كۆچی دوایی مامۆستا باكـووری روونكردنه‌وه ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد مامۆستا ئه‌ندریۆس ئیسرائیل خه‌مۆ، ناسراو به "مامۆستا باكووری"، له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، له‌مباره‌یه‌وه بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، تەواوی هونەرمەندان، رۆشنبیران و میدیاكاران لە تەواوی كەناڵەكان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه سبه‌ی مامۆستا باكووری له قه‌زای عه‌نكاوه بهخاكدهسپێدرێت.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 2ی 11ی 2022)، دڵە جوانەكەی مامۆستا (باكووری)، هونەرمەندی دیار و ناوداری كوردستان لە لێدان كەوت و ماڵئاوایی یەكجاری لێكردین.
بۆ ئەم كۆستەی مامۆستا باكووری، هەموومان خەمبار و تازیەبارین، لە روانگەی وەفا نواندن بەو هەموو خزمەتەی مامۆستا باكووری پێشكەشی نەوەی رابردوو و ئێستا و داهاتووی كردووە، تەواوی هونەرمەندان، رۆشنبیران و میدیاكاران لە تەواوی كەناڵەكان و سۆشیاڵ‌میدیا ئاگاداردەكەینەوە، كە بڕیارە كاتژمێر 10ـی بەیانی پێنجشەممە (3ی11ی2022)، مەراسیمێك بۆ بە خاكسپاردنی مامۆستا و هونەرمەند باكووری لە قەزای عەنكاوە لە كەنیسەی (ماریۆحەنا) بەڕێوەبچێت.
لەو مەراسیمەدا رێز لە رۆحی جوانی مامۆستا دەگیرێ و سرووتی تایبەت بە ماڵئاوایی بۆ دەگێڕدرێ و دواتر بۆ بە خاكسپاردنی بەرەو سەرقەبران بەڕێ دەكرێ. ئامادەبوونی هونەرمەندان لەو مەراسیمە، رێزنانە لە رۆحێك، كە تەواوی تەمەنی خۆی لە ڕێی خزمەت بە هونەری كوردی و كولتووری پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كوردستان بە سەر برد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر
چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی مامۆستا باكووری
* له (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 1928) له قشڵه‌ی كۆیه، له دایك و باوكێكی ئاشووری له‌دایكبووه. دایك و باوكی له گوندی ساتیبه‌گ و خه‌راشكی سه‌ر به شاری وانی باكووری كوردستان له‌دایكبوون و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا روویان له باشووری كوردستان كردووه و له شاری كۆیه گیرساونه‌ته‌وه.
* باكووری له 1935 چووه‌ته به‌ر خوێندن و له 1946 قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له كۆیه ته‌واو كردووه.
* پۆلی چوار و پێنجی ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی له هه‌ولێر ته‌واوكردووه.
* له 1953 روو له به‌غدا ده‌كات و له كۆلیژی خانه‌ی باڵای مامۆستایان له به‌شی زمانی ئینگلیزی وه‌رده‌گیرێت.
* له به‌هاری 1952 له به‌غدا ده‌چێته ئێزگه‌ی كوردی به‌غدا و له لایه‌ن لیژنه‌ی هونه‌رمه‌ندان عه‌لی مه‌ردان، ره‌فیق چالاك و ئه‌حمه‌د خه‌ڵیل ده‌نگی بۆ گۆرانیگوتن په‌سند ده‌كرێت.
* له هه‌مان ساڵدا (1952) یه‌كه‌م گۆرانی (هەی مەلەنگێنە)ـی لە ئێزگەی كوردی بەغدا تۆمار كردووە.
* له 1957 وه‌ك مامۆستای زمانی ئینگلیزی له ناوه‌ندی كوڕانی كۆیه، كه خۆی پێشتر قوتابی بووه تێیدا داده‌مه‌زرێت.
* دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌یه.
* له 1957 له رێی ئاهه‌نگگێڕانه‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامۆستا سێوه‌ی هونه‌رمه‌ند كۆمه‌كی بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی سلێمانی كۆكردووه‌ته‌وه و له كۆیه و هه‌ولێر ئاهه‌نگیان به‌و هۆیه‌وه گێڕاوه.
* له 1961ه‌وه راژه‌ی مامۆستایه‌تییه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر.
* ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می چاپكراوی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وانه:
- چۆنێتی گۆرانی گوتن، وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه.
- گۆرانیبێژه نه‌مره‌كان، 3 به‌رگ و باسكردن له ژیانی 47 هونه‌رمه‌ند له 699 لاپه‌ڕه‌دا.
- چیرۆكی هه‌ندێ گۆرانی كوردیی ره‌سه‌ن.
- ته‌مه‌نێك گۆرانی و ئاواز و مۆسیقا و خۆشخوانی.
- تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه له (1957 تا 2008).
- ئێزگه، مێژووی دامه‌زراندی ئێستگه‌ی رادیۆی به‌غدای عه‌ره‌بی و به‌شی كوردی.
- له 2010 خه‌ڵاتی ماملێ‌ی له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ پێبه‌خشراوه.
- دامه‌زرێنه‌ری بنكه‌ی مقامه له شاری هه‌ولێر.
- به‌ر له سێ رۆژ له گێڕانی ئاهه‌نگی 95 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022) كۆچی دوایی كرد.
ئاماده‌كردنی: ئ.ر