عێراق له وڵاته پێشه‌نگه‌كانه له كڕینی زێڕدا

K24 – هه‌ولێر:
له كڕینی زێڕدا، عێراق سێیه‌می سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پازده‌هه‌می سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهانه.
له راپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ، كه ئاماری خواستی بانكه ناوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی جیهانی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بۆ كڕینی كانزای زه‌رد ئاشكرا كراوه، ده‌ركه‌وتووه عێراق به رێژه‌ی زیاتر له 40 تۆ زێڕی كڕیوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی بلومبێرگ، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، رووسیا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهان بووه لە کڕینی زێڕدا، كه لە ماوەی ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2022، بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته 462.8 تۆن زێڕی كڕیوه.
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، تورکیا بە كڕینی 287.2 تۆن لە پلەی دووەمه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان، دوای ئه‌ویش هیندستان دێت به كڕینی 227.3 تۆن له پلەی سێیەم.
سه‌باره‌ت به ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئاماره‌كانی بلومبێرگ ئاماژه‌ی به سێ وڵاتی عەرەبی كردووه، كه میسر به كڕینی 48.6 تۆن زێڕ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، قەتەر به كڕینی 42.7 تۆن له پله‌ی دووه‌مدایه.
هه‌روه‌ها عێراق به كڕینی 40.5 تۆن زێڕ له پله‌ی سێیه‌می سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پله‌ی پازده‌هه‌می سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان هاتووه.