عەبدولفەتاح سیسی: هه‌ساره‌ی زه‌وی بووه‌ته‌ شوێنی مه‌ینه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی میسر له‌ كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردنی هه‌موو وڵاتانی جیهان كرده‌وه‌ بۆ چاك كردنی ژینگه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، جیهان له‌ به‌رده‌م ده‌یه‌یه‌كی چاره‌نووسسازدایه‌.

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، لە 27ەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیه‌ کۆتایی بە مەینەتییەکانی مرۆڤایەتی بێنین کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە تووشی بووە.

سەرۆکی میسر گوتیشی، کارەسات لە شوێنێک کۆتایی دێت و لە شوێنێکی دیکە دەست پێدەکات، هەزارن قوربانی بەدوای خۆیدا ده‌هێنێت و چه‌ندین ملیار دۆلاریش زیان دەگەیەنێت.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هەسارەی زه‌وی بووەتە شوێنێک کە مرۆڤایەتی به‌ به‌رده‌وامی مەینەتی تێدا دەبینێت، و سه‌رۆكی میسر له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی جیهاندا پرسیاری كرد، ئایا ئێستا کاتی ئەوە نییە کۆتایی بەو هەموو مەینەتییە بهێنن؟".

عەبدولفەتاح سیسی، باسی له‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو وڵاتانی جیهان كرد له‌پێناو كه‌شوهه‌وای جیهان و گوتی، کات لە دەست نامێنێت و جیهان له‌ كۆتایی دەیەیەکی زۆر گرنگ نزیک بووەتەوە كه‌ دەبێت سوود له‌و كاته‌ی ماوه‌ وه‌ربگیرێت و شەڕەکە بەو شێوەیە یەکلایی بكرێته‌وه‌ کە هه‌موو وڵاتانی جیهان پێكه‌وه‌ دەیانەوێت.

هه‌روه‌ها سیسی گوتیشی، ئێستا کاتی كاركردن و جێبەجێکردنە، به‌ لە دەستدانی ئەم هەلەی ئێستا له‌به‌رده‌ستمانه‌ هیچ میراتێک بۆ نەوەکانی داهاتوو نامێنێته‌وه‌.