ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

شاری هه‌ولێر
شاری هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

نزیكه‌ی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار گه‌شتیار له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كردووه كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاویان گه‌شتیاری بیانی بوونه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە کوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا، دوو ملیۆن و 468 هه‌زار و 138 گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر، له‌و ژماره‌یه‌دا 445 هه‌زار و 85 گه‌شتیاریان بیانین.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌و ئامارانه‌ له‌ نێوان (2022/1/1 تاوه‌كو 2022/10/31) تۆماركراوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی گه‌شتیاران زیاتر به‌رزببێته‌وه‌.