وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئاشكراكردنی هه‌ڵوێستی عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022(، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر بهركانههێنانی خاكی عێراق بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی كرده‌وه.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی فوئاد حوسێن، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی دیداری ساڵانه‌ی دیالۆگی مه‌نامه له به‌حره‌ین هاتووه و روونیكردووه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كه‌مان بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
فوئاد حوسێن بۆ شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كه‌مان وه‌ك باره‌گایه‌ك یان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و جه‌خت له گرنگی گفتوگۆ و به‌رده‌وامیدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه پارێزگاری له سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی ناوچه‌كه بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكای له بواره جیاوازه‌كاندا كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه روونكرده‌وه كه كرانه‌وه‌یه به‌ڕووی هه‌موو وڵاتاندا، به‌تایبه‌تی ولاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، پاراستنی سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی یه‌كتر.
دوێنێ شه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ده‌یڤد هێرندۆن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له په‌راوێزی دیداری ساڵانه‌ی دیالۆگی مه‌نامه له به‌حرێن، كۆلین كاهل، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی، برێت مه‌كگۆرك، رێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی ئەمریکا جەختی لە پابەندبوونی وڵاته‌كه‌یان کردەوە وه‌ك هاوبەشێكی ستراتیژی لەگەڵ عێراق، هه‌روه‌ها پابەندبوونی واشنتنیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانهییان له عێراقدا ماونه‌ته‌وه دووپاتكرده‌وه، بۆ پاڵپشتیكردنی هێزە ئه‌منییه‌كانی عێراق لە شەڕی بەردەوامیان بۆ شکستپێهێنانی داعش.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان نیگەرانییەکانی خۆیان سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق به فوئاد حوسێن راگه‌یاندووه و هیوای ئه‌وه‌شیان خواستووه كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌ركه‌وتووبێت له دابینكردنی سەقامگیری ئابووری و هه‌نگاوه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بۆ خۆگونجاندنی له ناوچه‌كه‌دا.