له‌تیف ره‌شید و پلاسخارت داوای پاڵپشتیکردنی حکومەته‌كه‌ی سوودانی ده‌كه‌ن

له‌تیف ره‌شید و پلاسخارت داوای پاڵپشتیکردنی حکومەته‌كه‌ی سوودانی ده‌كه‌ن
له‌تیف ره‌شید و پلاسخارت داوای پاڵپشتیکردنی حکومەته‌كه‌ی سوودانی ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:

سه‌رۆككۆماری عێراق و نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تاووتوێی بارودۆخی گشتی عێراقیان كرد و جه‌ختیشیان لە پاڵپشتیکردنی حکومەته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 23ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق، پێشوازی له‌ جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد و هەردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی عێراق کرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌تیف ره‌شید و پلاسخارت تاووتوێی ئه‌و هەوڵانەیان كرد، كه‌ بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە دۆسییەکانی پەیوەست بە باشترکردنی بارودۆخی هاووڵاتیان و دۆخی ئابووری، ده‌درێت.

جەختیشکرایەوە له‌سەر پاڵپشتیکردنی حکومەته‌كه‌ی سوودانی و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.

لەبەشێکی دیكه‌ی دیدارەکەدا، باس لە رۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا، سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە دۆسییه‌كانی تایبەت بە کێشەی ئاوارەکان و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆیان، لە پێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوە ئازار ونەهامەتیەکانیان.

هاوکات هەردوولا گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و سەلامەتی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پەیوەندی و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییەکان دووپاتکردەوە.