به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو: به‌نداوێك و شه‌ش پۆند سه‌رڕێژ بوون

له‌ ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە
پۆندێكی ئاو له‌ سنووری گه‌رمیان، كه‌ ئاستی ئاوی به‌رز بووه‌ته‌وه‌
پۆندێكی ئاو له‌ سنووری گه‌رمیان، كه‌ ئاستی ئاوی به‌رز بووه‌ته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی بارانی چه‌ند رۆژی رابردوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌نداوێك و شه‌ش پۆندی سه‌رڕێژكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: شەپۆلی بارانی چەند رۆژی رابردوو، کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئاوی سەر زەوی، هەبووە، بەڵام ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: بارانی باریو بەشێکی گەورەی پێداویستی ئاوی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەکانی دابینکرد.

ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه‌، ئەو زیادبوونە کاتییە و ئەگەری گۆڕانكاری تێدا هەیە.

به‌ خشته‌ بڕی زیادبوونی ئاستی سه‌رزه‌وی ببینه‌

خشته‌ی تایبه‌ت به‌ زیادبوونی ئاستی ئاوی سه‌رزه‌وی
خشته‌ی تایبه‌ت به‌ زیادبوونی ئاستی ئاوی سه‌رزه‌وی