شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە بارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 کۆبوونەوە

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بارەی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لیژنەیەک لە نێوان هەردوولا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكبهێندرێت و ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا سەردانی بەغدایان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی کە هەریەک لە محەمەد تەمیمی، وەزیری پلاندانان و تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ و کارمەندانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و تیمی هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان تێیدا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 فیدڕاڵی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتویەکی تێروتەسەل لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی حکومەتی فیدڕاڵی کرا و بیروبۆچوونەکان گفتوگۆی لەسەرکرا، بڕیاریشدرا لیژنەیەک لە نێوان هەردوولا پێکبهێندرێت و دەست بەکارەکانی خۆی بکات.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی، لەسەر بنەمای دەستوور، تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، له‌ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە، لە نێویشیاندا کێشەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان چارەسەربکات.

67
0
0