شه‌پۆلێكی ترس بازاڕی دراوی ئه‌لیكترۆنی داده‌پۆشێت و بتكۆینیش ده‌هه‌ژێنێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی چین، بازاڕی دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌هاكه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له دابه‌زیندایه و بووه هۆی نیگه‌رانبوونی وه‌به‌رهێنه‌ران و بازاڕی بیتكۆینیشی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه نیوز، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دراوی ئه‌لیكترۆنی به رێژه‌ی له‌سه‌دا 3.2 به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و دابه‌زی.
ئاستی زیانه‌كان به‌هۆی دابه‌زینی دراوی ئه‌لیكترۆنی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، گه‌یشته 45.44 ملیار دۆلار، به به‌راوردیش له‌گه‌ڵ رۆژی پێشتر، له‌سه‌دا 29.10 ئاستی زیانه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه.
هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه‌ش بۆ كه‌وتنی بۆرسه‌ی (FTX)ـی سام بانگمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، وێڕای كاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی چین به‌هۆی سه‌پاندنی رێنمایی خۆپارێزی له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌لیكترۆنییه.
هایدن هیوز سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئه‌لفا ئێمباكت) له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، بازاڕه‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی چین ناجێگیره، چونكه رێژه‌ی سوود زیادده‌كات و ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ڵاوسان.
پێشتریش ئه‌وه راگه‌یه‌ندرابوو، كه دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (FTX)، كه گه‌وره‌ترین پێگه‌ی دراوی ئه‌لیكترۆنیی بیتكۆینه له ئه‌مه‌ریكا، له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا 15 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ده‌ست دا و كۆمپانیاكه‌شی مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند.
به‌مهۆیه‌وه وه‌به‌رهێنه‌رانی دراوی ئه‌لیكترۆنی تووشی سه‌سوڕمان بوون، چونكه كۆمپانیاكه‌ی سام بنگمان، سه‌قامگیرترین كۆمپانیا بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (BlockFi، وVoyager Digital، وCelsius و رۆبین هوود ماركتس) كردووه.
سام بنگمان فراید، كۆپییه‌ك و خه‌ونی دراوی ئه‌لیكترۆنی بوو له ئه‌مه‌ریكا، چونكه (وۆڵ ستریت)ـی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ترین بانكی (G B مۆرگانی) له ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراندووه، هەندێکیش لە رووی قەبارەی سامانەوە گرەوی خۆیان لەسەر ده‌كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 15 ملیار دۆلاری له سامانه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.