كریستیانۆ رۆناڵدۆ رازیبووه بچێته ئه‌م یانه‌یه
ده‌بێته گرانبه‌هاترین گرێبه‌ست له مێژووی خوله‌كه‌كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رازیبوو به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه بكات، دوای ئه‌وه‌ی كه هیچ كامێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه بگوازنه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا بێ یانه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت هه‌فته‌ی رابردوو مانچێسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له دوایین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی دا نه‌یشارده‌وه هاوینی رابردوو ئۆفه‌رێكی له خولی سعوودیه پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌وكات ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: له ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆ رازیبووه بچێته خولی سعوودیه و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 172 ملیۆن پاوه‌ند درێسی یانه‌ی نه‌سڕ بپۆشێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ 3 مانگی دیكه ته‌مه‌نی ده‌بێته 38 ساڵ و ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌زموونێكی نوێ له خولی سعوودیه تاقی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئێستا بێهیوابووه له‌وه‌ی یاریی بۆ یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا بكات و یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌ش یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین یانه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌رچی له دوایین وه‌رزه‌كانی 2020 و 2021 نه‌یتوانیوه خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه، ته‌نیا جامی سووپه‌ری سعوودیه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، یانه‌كه‌ش له لایه‌ن رودی گارسیا راهێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت كه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی لیۆن، مارسێ و رۆما بووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌گه‌ر رووبكاته یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه هاوشانی داڤید ئۆسپینای گۆڵپارێزی كۆلۆمبی، لویز گۆستاڤۆ و ڤینسێنت ئه‌بوبه‌كری هێرشبه‌ری كامیرۆنی یاریی ده‌كات.