بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە بازگەی نوێی سلێمانی - سەیدسادق سووتا
K24 – سلێمانی:
لە رووداوێکی هاتووچۆدا بازگەی نوێی نێوان سلێمانی – سەیدسادق، کە بە بازگەی گرێزە ناسراوە سووتا، رووداوەکەش تەنها زیانی ماددی لێكهوتهوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه (30ـی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، لەبارەی رووداوەکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، دیاکۆ عومەر فتاح، ئەفسەری هاتووچۆ رایگەیاندووە،"پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بازگەی نوێی گرێزە، تانکەرێکی بیانی لە ئەنجامی مەقەستکردن خۆی کێشاوە بە پایەکانی بازگەکەدا، بهو هۆیهوه گڕیگرتووه و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو".
بازگەی نوێی نێوان سلێمانی – سەیدسادق، دەکەوێتە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق، تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەک بازگە بەکارنەهێندراوە.
ههروهها رۆژی 17ی ئەم مانگە، لەهەمان بازگەدا، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر (تانکەر)، کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتبووە هەرێمی کوردستان خۆی کێشا بە دیواری راگری بازگەکەدا و دواتر خۆی کێشا بە ئۆتۆمبیلێکی دیکە لە جۆری پیکاب، لە ئەنجامی رووداوەکەشدا شۆفێری تانکەرەکە گیانی لەدەستدا.