تاران: له مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا رایگه‌یاند، تاران له نیگه‌رانیی و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا تێده‌گات.
عه‌بدوڵڵاهیان و چاوشئۆغلۆ، له باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا گفتوگۆیان كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌بدوڵڵاهیان رایگه‌یاند، ئێران له مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا تێده‌گات و به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و مه‌ترسیانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
گوتیشی: بۆ هێنانه‌دی چاره‌سه‌ر پێویسته گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام بێت و په‌نا بردنه به‌ر ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی یارمه‌تیده‌ر نابێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و زیانی پتره و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی تارانی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره هاریكارییه‌ك ده‌ربڕی، كه چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌كانی نێوان توركیا و سووریای لێبكه‌وێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ره‌وشی ئێستای ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی روونكرده‌وه و پێزانینی خۆی بۆ رۆڵی ئێران ده‌ربڕی.