فێرناندۆ سانتۆس: هیچ یاریزانێك له پورتوگال سه‌ره‌كی نییه

فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال باسی لە چۆنیەتی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی داببڕێت، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری پورتوگال ده‌ڵێت: لای من هیچ یاریزانێك گره‌نتی سهرهكیبوونی نییه و به‌شداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆش بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی 50%ـه‌یه.
فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر كۆریا باشووی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته یارییه‌كی باش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی 16 سه‌ربكه‌ون.
سانتۆس له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كات كه ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی كریستیانۆ دا هاتووه، ده‌شڵێت: كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شداریی دوایین راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی نه‌كردووه و به ته‌نیا راهێنانه‌كانی كردووه، رێژه‌ی به‌شداریكردنی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی 50%ـیه، ئێمە شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆمان هه‌یه، پلانمان بۆ هەر یاریزانێک هه‌یه.
سانتۆس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد کۆریای باشوور ئاستێکی نایاب و تیپێکی ڕێکخراوی هه‌یه، هەموو ئەمانەش پەیوەندییان بە شێوازی ڕاهێنانی پاولۆ بێنتۆی راهێنه‌ری كۆریا هەیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پورتوگالیه و شاره‌زاییه‌كی باشی تیپه‌كه‌ی ئێمه‌ی هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكی پورتوگال متمانه‌یان به ئێمه هه‌یه، چونكه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك له باشترین یاریزانه‌كانی جیهانین و هه‌موومان متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه.
سانتۆس گوتیشی: 3 یاریزانمان هەیە کە سبەی بەشداریکردنیان پشتڕاست ده‌كرێته‌وه، یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدان، منیش بژاردەم لە نێوان چەند یاریزانێکدا هه‌یه، ئێمه بۆ یارییه‌كان ئەو یاریزانانه هەڵدەبژێرین کە خۆیان سەلماندووە، ره‌نگه پشوو به هه‌ندێك یاریزانیش بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ماندوونه‌بن و له‌گه‌ڵمان دانه‌بڕێن و به‌رده‌وام بن.
سەبارەت بە داوای ژماردنەوەی گۆڵەکەی پورتوگال بەرامبەر ئۆرۆگوای لە بەرژەوەندی ڕۆناڵدۆ، سانتۆس گوتی: مافی ئەوەم نییە داوای ئەوە بکەم کە گۆڵەکە بۆ هیچ یاریزانێک هەژمار بکرێت، من داوای ئەوەم نەکردووە.
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال مسۆگه‌ر كردووه، سبه‌ی له دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له كاتژمێر 06:00ـی ئێواره رووبه‌ڕووی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه.