ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شوقه‌كانی نازستیی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شوقه‌كانی نازستی له‌شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌رگری شارستانیش رایگه‌یاند، ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شوقه‌كانی نازستی له شاری هه‌ولێر له نهۆمی حه‌وته‌می باڵه‌خانه‌ی (E) كه‌وته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، راید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی گۆڕینی بوتڵی غازه‌وه بووه له چێشتخانه‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونه و توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌و رووداوه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌یامنێری كوردستان24 روونیكرده‌وه، ئافره‌تێك كه له چێشتخانه‌ی ئه‌و ماڵه‌بووه كه رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه و دوای رزگاركردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و دۆخی ته‌ندروستی باش و جێگیره.