ماكرۆن: قسه له‌گه‌ڵ پوتن ده‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا قسه ده‌كه‌م.
ماكرۆن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌مه‌ریكا و له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكایی گوتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌یوه‌ندی به پوتنه‌وه ده‌كه‌م".
ماكرۆن قسه‌ی بۆ تۆڕی هه‌واڵی "ئه‌ی بی سی"ی ئه‌مه‌ریكایی كرد و گوتی: "سه‌ره‌تا هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گفتوگۆیه‌كی چڕ بكه‌م و دواتر له چه‌ند رۆژی داهاتوودا قسه له‌گه‌ڵ پوتن ده‌كه‌م".
شه‌ڕی ئۆكرانیا و چه‌ند پرسێكی دیكه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن و بایدن ده‌بن.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا داوایشی كرد، "ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی" بێته ئاراوه و سنوورێك بۆ ناكۆكییه‌كان دابنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ئاشتییه‌كی دادوه‌رانه، نه‌ك ئاشتییه‌كی داسه‌پاو به‌سه‌ر ئۆكرانییه‌كاندا، ئاشتییه‌كی دادوه‌رانه، نه‌ك ئاشتییه‌ك، لایه‌نێك ته‌نیا خوازیاری بێت".
له باره‌ی پوتنیشه‌وه ماكرۆن گوتی: "ئه‌و هه‌ڵه‌ی كرد".
هه‌روه‌ها نه‌یشارده‌وه، كه هێشتا "ئه‌گه‌ر ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه".
پوتن و ماكرۆن، دواجار، به‌یه‌كه‌وه له (11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022) قسه‌یان كردووه.
هه‌فته‌ی پێشوو، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "به‌نیازه راسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ پوتن بكات، بۆ تاوتوێكردنی دۆسییه‌ی ناووكی ئاشتییانه و وێستگه‌ی زابۆریژیا".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس