ژماره‌یه‌ك مین له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ته‌قێندرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای گشتی كاروباری مینی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پتر له 500 مین و ته‌قه‌مه‌نی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ته‌قانده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تيمی لەناوبردنی مینی سه‌ر به دەزگای گشتیی کاروباری مين، پتر لە (500) مین و تەقەمەنیی جەنگی لە چاڵی چۆمبالۆک لە سنوری ناحیەی سمیلانی سه‌ر به قەزای چۆمان تەقاندەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە دوو چالاکیی دیکەشدا لە سنووری ناحیەی سیدەکان و قەزای کۆیە، نزیکەی 50 مینی دژە کەسی و چەندین تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران.
لە سەردەمی شەڕی عێراق – ئێران، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو زۆر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان مینڕێژکراون، تا ئێستا نەتوانراوە بە تەواوی پاکبکرێنەوە، سنووری قەزای چۆمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکێکە لەو ناوچانەی بەشێک لە سنوورەکانی مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لێماون.