روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: به هه‌زاران عێراقی له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه بێسه‌روشوێنكراون
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا، 11 هه‌زار خێزانی عێراقی به‌دواداچوون بۆ بێسه‌روشوێنبوونی رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشتر رایگه‌یاندبوو، پێویسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵك راستگۆبین، ده‌بێت ناوی ئه‌وانه‌ی كه بێسه‌روشوێنن، بۆ "سته‌ملێكراوان" بگۆڕین، چونكه "ئه‌وان له ژیاندا نه‌ماون".
حه‌لبووسی راشیگه‌یاندبوو، ناكرێت له 2014ـه‌وه تا ئێستا زانیاری نادروست به‌و ماڵباتانه بدرێت كه تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، ئه‌وان تیرۆر كراون و له ژیاندا نه‌ماون و داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی كرد، ناویان وه‌ك شه‌هید تۆماربكرێت و هاوكاری به‌و خێزان و ماڵباتانه بدرێت.
له راپۆرتێكی روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه: له‌ماوه‌ی 8 ساڵی رابردوو، 11 هه‌زار خێزانی عێراقی به‌دواداچوون بۆ بێسه‌روشوێنبوونی رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له نێوان 2017 تاكو 2022، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌كدارانی داعش یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقیان داگیركردبوو، دواتر له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌و ناوچانه ئازادكران.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، به‌هۆی ناكۆكی تایفی و توندوتیژییه‌كان له عێراق، ژماره‌ی بێسه‌روشوێنان زۆر له‌وه به‌رزتره.
دووپاتیشیكرده‌وه، دوای ساڵی 2003 و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كدار و میلیشیاییه‌كان له عێراق، به هه‌زاران كه‌س به‌هۆی ناكۆكی تایفی و مه‌زهه‌بی بێسه‌روشوێنن، ئه‌مه بۆ بێباكی و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ته‌كانی عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بكه‌رانی ئه‌م تاوانانه دادگایی ناكرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له عێراق 420 شوێنی نهێنی بۆ ده‌سبه‌سه‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن هه‌ن، حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق ئه‌مه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و شوێنه‌كانیشیان نادیاره و كه زیاتر له به‌غدا، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و بابلن.
رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش له خاكی سووریاوه دزه‌یانكرده ناو خاكی عێراق و له میانی سێ رۆژدا و به‌دیاریكراوی له نۆی حوزه‌یران هێرشیانكرده سه‌ر شاری موسڵ و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
كۆنترۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوای ئه‌وه‌هات، كه هه‌زاران سه‌ربازی سوپای عیراق بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵاتن و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان بۆ رێكخراوه‌كه جێهێشت، بووه هۆی به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازی داعش و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد و پێگه‌ی خۆی له عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ به‌هێزكرد.
ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌په‌له هاته سه‌ر هێڵ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداریی 22 وڵات پێكهێنرا و هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر رێكخراوه‌كه ده‌ستپێكرد و هێرشی پێچه‌وانه دژبه رێكخراوه‌كه بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتبوو، ده‌ستیپێكرد.