تەرانە عەلیدۆستی ئەكتەری بەناوبانگی ئێرانی ده‌ستگیركرا

ته‌رانه‌ عه‌لیدۆستی
ته‌رانه‌ عه‌لیدۆستی

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕی بوو.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ئێرانییه‌كان، ئێوارەی رۆژی شەممە (17ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، تەرانە عەلیدۆستی، ئەكتەری ناوداری ئێرانی لەماڵەكەی خۆیدا لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ماڵپەری میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێرانیش دەستبەسەركردنی تەرانە عەلیدۆستی پشتڕاستكردووەتەوە و رایگەیاندووە، ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ به‌هۆی ھەندێك له‌ ھەڵوێسته‌كان و لێدوانه‌كانییه‌وه‌ بووه‌، كه‌ هیچ بەڵگەشی نەبووە بۆیە دەستبەسەركراوە.

تەرانە عەلییدۆستی، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌كانی ئێران و  لە باشووری كوردستان و جیهانیش به‌ رۆڵبینینی سه‌ره‌كی له‌ درامای شەھرزاد ناوبانگی زۆری په‌یداكرد.