دوای 36 ساڵ له چاوه‌ڕوانی مێسی مۆندیالی بۆ ئارجێنتینا برده‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی دوای 36 ساڵ له چاوه‌ڕوانی بووه پاڵه‌وانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر.
له یاریگه‌ی لوسێل له قه‌ته‌ر یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، یارییه‌كه له ماوه‌ی ئاسایی و به درێژایی دوو نیوه‌ی زیادكراو به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، دواجار ئارجێنتینا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه پاڵه‌وانی مۆندیال، له‌و یارییه‌دا كلیان مباپێ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا هاتریكی كرد و به تۆماركردنی 8 گۆڵ بووه گۆڵكاری مۆندیالی قه‌ته‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی نازناوی مۆندیالی برده‌وه و به باشترین یاریزانی مۆندیالیش دیاریكرا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ سێیه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی مۆندیال، لیۆنێل مێسیش بووه به ته‌مه‌نترین یاریزان له مێژوودا 7 گۆڵ له یه‌ك مۆندیال تۆمار بكات، لیۆ مێسی ریكۆردی باتیستوتای هاونیشتیمانی شكاند و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا 13 گۆڵ له مۆندیال بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات.