سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت: ئاسایشی عێراق و كوه‌یت جیاناكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه و راگه‌یاند ئاسایشی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و كوه‌یت هاوبه‌شه و دابه‌شناكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، شێخ ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت له‌میانی گوتارێك له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی دووه‌می به‌غدا كه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی عێراقی له ناوچه‌كه كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له هه‌وڵدان عێراق رۆڵی چالاكی خۆی له ناوچه‌كه ببینێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت باسی له رێككه‌وتنی پێكبه‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق كرد وه‌ك نموونه‌یه‌كی باڵا بۆ هه‌وڵدانی به‌غدا گێڕانه‌وه‌ی رۆڵ و گرنگی خۆی له ناوچه‌كه، پاڵپشتیكردنی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌غدا دووپاتكرده‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا و گوتی، " ئاسایشی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و كوه‌یت جیاناكرێنه‌وه"
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت جه‌ختی له‌به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه و دوایین سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی بۆ وڵاته‌كه‌ی به به‌ڵگه‌ی سووربوونی هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان وه‌سفكرد.
كاره‌كانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، به به‌شداری عێراق، وڵاتانی دراوسێ، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه و فه‌ره‌نسا.
رۆژی (28ـی ئاب/ئۆگێستی 2021)، كۆنگره‌ی یه‌كه‌می به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی له شاری به‌غدا به وڵاتانی دراوسێ، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه و فه‌رنسا به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ئالنگاری هاوبه‌ش بووه‌ته‌وه و ده‌بێت به هاوكاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی ئاڵوگۆڕكراو رووبه‌ڕووی ئه‌و ئالنگاریانه ببنه‌وه.